ئه‌وروپا

ماتا داوا لە مان یونایتد دەکات وەرزی پێشوو لە بیر خۆیان بەرنەوە

خوان ماتا، یاریزانی بە توانای یانەی مان یونایتدی ئینگلیزی، لە دیدارێکی رۆژنامەوانیدا باسی لەوە کرد، یانەکەیان وەرزی پێشوو ئاستێکی باشی نەبووە و پێویستی بە باشتر کردن هەیە.
هەروەها دووپاتی کردەوە کەوا هەمووان بە یاریزانەکانی مان یونایتدەوە هاوڕان لەسەر ئەوەی تواناێەکی باشیان بەکار نەهێناوە و پێویستیان بە باشتر کردنی ئاستی خۆیانە تا بتوانن ئەنجامەکان بگۆڕن.
ماتا لەو دیدارەی دا ئەوەشی پشتڕاست کردەوە کە، وەرزی داهاتوو هەموویان لە هەوڵی ئەوەدا دەبن ئاستی یانەکە بەرەو پێش بەرن تا ئەوەی وەرزی ڕابردوو دووبارە نەبێتەوە.
جێگەی باسە کە یانەی مان یونایتد وەرزی پێشوو لە ریزبەندی شەشهەمی خولی ئەوروپی بوو ئەمەش وای کرد کە نەتوانن بەشداری جامی پاڵەوانەکانی ئەوروپا بکەن .
باس لەوەش دەکرێت کە گرێبەستی ماتا تا ساڵی ٢٠٢١ بەردەوام دەبێت لەگەڵ یانەی مان یونایتد دا.

بابەتی زیاتر

Back to top button