ئینگلتەرا

ساری نهێنییەک لەسەر خراپی پەیوەندییەکانی ئاشکرادەکات

ماوریزیۆ ساری راهێنەری یانەی چێڵسی دان بەوەدا دەنێت وەک پێویست قسە لەگەڵ رۆمان ئەبرامۆڤیجی سەرۆکی یانەکە ناکات و زۆڵا زیاتر پەیوەندی لەگەڵدا هەیە.

ساری لە وەڵامی پرسیاری ئەو دەنگۆیەی گوایە بەفەرمانی سەرۆکەکە دەبێت کاڵوم ئۆدۆی هۆسن و  روبن لوفتوس چیک دەبێت زیاتر خولەکی یاریکردنیان پێبدرێت لە وەڵامدا وتی

نەخێر، دەکەوێتە سەر ئاستی یاریزانەکان خۆیان و لەم کاتەدا ئەوان ئاستیان باشترە لە پێشوو. لە راستیدا زۆر بە کەمی سەرۆک دەبینین و سەردانمان دەکات، لە ناپۆلیش هەر بەو جۆرە بوو. لە باری ئەبرامۆڤیج دا زۆربەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ فرانک زۆڵایە نەک من

بابەتی زیاتر

Back to top button