ئیتاڵیا

بۆنۆتشی: بیرکردنەوەی ساری کاریگەری زۆرە لەسەرم

لیوناردۆ بۆنۆتشی، بەرگری کاری یانەی یۆڤی ئیتاڵی، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا بڵاوی کردەوە، ساری ڕاهێنەر بیرکردنەوەکانی زۆر کاریگەر بووە لە سەری کاتێک لە نزیکەوە ناسیویەتی
ساری ڕاهێنەر نزیکەی سێ هەفتەیەکە ئەرکی ڕاهێنەرایەتی یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی پێ بەخشراوە.
بۆنۆتشی ئەوەشی ووت، یەکێک بووە لەو کەسانەی کە زۆر ئاڵوودەی ساری بووە هەر لەو کاتەی بڕیاری داوە بێتە خولی ئیتاڵیەوە.
ئەوەشی زیاد کرد،” کاتێک لە نزیکەوە ساریم ناسی سەرم سوڕما لەو هەموو شتەی ئەو باسی دەکرد و من پێشتر بیرم لێ نەکردبووەوە”.
هەروەها باسی لەوەش کرد، بیر کردنەوەکانی ساری سەبارەت بە یاری تۆپی پێ زۆر کاریگەرن لەسەر هەر یاریزانێک.

بابەتی زیاتر

Back to top button