ڕیناتۆ سانسێز: من ئامادە نەبووم بێمە ڕیزەکانی بایەرەوە

ڕیناتۆ سانشێز، یاریزانی بە توانای یانەی بایەری ئەڵمانی، ئەمڕۆ لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا پەشیمانی خۆی دەربڕی بە هاتنی بۆ یانەی بایەر لە ساڵی ٢٠١٦ ئەم قسانەشی لەدوای ئەوەوە هات کە هەڵبژاردەکەی توانی ببێت بە پاڵەوانی ئەوروپا.
هەروەها ڕاشیگەیاند،” من ئەمەوێت باشترین شت بۆ خۆم ئەنجام بدەم ئەگەر باشترین بۆ من یانەی بایەر بێت ئەوا بە بێ دوو دڵی دەمێنمەوە بەڵام من ئەمەوی یاری تۆپی پێ بکەم”.
باسی لەوەش کرد، پێشبینی زۆر زیاتری دەکرد بۆ داهاتووی کە هاتە یانەی بایەرەوە بەڵام پێش بینینیەکانی ڕاست نەبوون.
لە کۆتایی قسەکانیدا وتی،” ئێستا هەست بە باش بوون ئەکەم و ئەڵمانیا شاری دووهەمە لای من بەڵام من ئەمەوی یاری بکەم تا ئاستی خۆم پیشان بدەم بۆ جەماوەرەکانم”.
جێگەی باسە کە لەدوای قسەکانی سانشێز بەڕێوبەری هونەری یانەی بایەر ڕایگەیاند بە هیچ شێوەیەک دەست بەرداری ئەم یاریزانەیان نابن و تا بتوانن ئەیهڵنەوە لە ڕیزەکانی یانەکەیاندا.