ئه‌وروپا

دی بڕۆین: دی بڕۆین : گۆاردیۆلا مان سیتی بەهێزتر دەکات

ئەستێرەی بەلجیکی کێڤن دیبڕۆین لە دیدارێکی رۆژنامەوانیدا بڵاویکردەوە، بەهۆی تواناکانی ڕاهێنەر گۆاردیۆلا یانەی مان سیتی ئاستی زۆر بەرز بۆتەوە.
یانەی مان سیتی لە ئیستادا بەشداری یاریە دۆستانەکان بووە کە بۆ خۆ ئامادە کردنە بۆ خامی ئەوروپا و ئاستێکی زۆر باش دەنوێنێت و ئامادەیی خۆی پیشان داوە.
هەروەها ئەم ئەستێرە بەلجیکیە باسی لەوەش کرد، زۆر خۆشحاڵە کە یەکێکە لە یاریزانەکانی مان سیتی و لە ژێر جەتری پیپ گۆاردیۆلا یاری دەکات.
ئەوەشی دووپاتکردەوە، لە ماوەی یاریکردنیدا لەگەڵ یانەی مان سیتی دووجاری پێکانی زۆر بۆتەوە و هەموو کاتێک گۆاردیۆلا پاڵ پشتی بووە و ئاستی وەک خۆی هێشتۆتەوە.
وتیشی،” گۆاردیۆلا هۆکاری سەرەکی بەرز بوونی ئاستی یانەکەیە و ئەوە وای لە هەموو یاریزانەکان کردووە کە هەوڵ بۆ باشترین بەرن”.

بابەتی زیاتر

Back to top button