ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نسا

یوڤی نرخێکی خستۆتە سەر دیبالا و پاریسیش نیوەی ئەو نرخە دەدات

یاریگا- پاریس سان ژێرمان هەنگاوەکانی هەڵناوە بۆ کڕینی پاولۆ دیبالا لە یانەی یوڤێنتۆس و نرخی یاریزانەکە پرۆسەکەی بە هەڵواسراویی هێشتۆتەوە.

ڕادیۆی مۆنتی کارلۆی فەڕەنسیی خواستی پی ئێس جی و ئەو نرخەی پێی دەچنە مامەڵەی گواستنەوەی دیبالاوە خستۆتە ڕوو کە 50 ملیۆن یۆرۆیە، لە بەرامبەریشدا خانمەپیرەکە داوای 80 ملیۆن دەکات لەگەڵ 20 ملیۆنی زیادە و گۆڕانکارییەکان.

سەرچاوەکە باسی لەوە کردووە کە لیوناردۆی بەڕێوبەری وەرزشیی پاریس گفتوگۆی جیددی لەو بارەیەوە لەگەڵ کارگێڕیی یوڤی دەست پێکردووە.

مانەوی هێرشبەرە ئەرجەنتییەکە لە یانەکەی نادڵنیایی دروست کردووە و جگە لە پاریس، یانەکانی مانچستەر یونایتد و بایەرن میونخ و ئینتە رمیلان هەمان خواستیان هەیە بۆ گواستنەوەی.

بابەتی زیاتر

Back to top button