ئه‌وروپا

چێڵسی لە یاریەکی دۆستانەدا بەرامبەر کاواساکی یابانی دۆڕا

یانەی چێڵسی ئینگلیزی لەیاریەکی دۆستانەدا بەرامبەر یانەی کاواساکی یابانی دا دۆڕاندی بە گۆڵێک بێ بەرامبەر.
تاکە گۆڵی یاریەکە لە لایەن یاریزانی بەڕازیلی بەتوانا ، لیاندرۆ دامیاو، هات کە لە خولەکی ٨٦ گۆڵی بردنەوەی تۆمار کرد.
فرانک لامپاردی ڕاهێنەر لە یاریەکەدا پشتی بەست بە تەشکیلەی ٣-٣-٤ و سەرکەوتوو نەبوو.
یانەی چێڵسی ئەم یاریە بە سێ هەم یاری دۆستانە دادەنرێت بۆ خۆ ئامادەکردن بۆ وەرزی داهاتوو.
یانەی چێڵسی بەردەوام دەبێت لە یاریە دۆستانەکانی و بڕیارە ڕۆژی ٢٣ مانگ بەرامبەر یانەی بارسیلۆنای ئیسپانی یاری بکات.
جیگەی باسە کە خولی ئەوروپی لە مانگی ٨ دەست پێ دەکات و یەکەم یاری چێڵسی بەرامبەر یانەی مان یونایتد دەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button