ئه‌وروپائیسپانیا

ڕیڤاڵدۆ : یانەی پاریس دەتوانێت نرخی نەیمار بەدەست بهێنێتەوە

ئەفسانەی هەڵبژاردەی بەڕازیل، ڕیڤاڵدۆ، دانی بەوەدا نا، نەیما دا سیلڤای بەڕازیلی بڕیارێکی هەڵەی داوە کاتێک ڕیزەکانی یانەی بارسیلۆنای چۆڵ کرد و چووە یانەی پاریسی فەڕەنسی.
دوای دوو ساڵ یاری کردنی لە خولی فەڕەنسیدا، نەیمار بۆی دەرکەوتووە کە ناگونجێت لەگەڵ ئەو یانەیە بەردەوام بێت و دەیەوێت بگەڕێتەوە ڕیزەکانی یانەکەی پێشووی.
سەبارەت بەوەش ڕیڤاڵدۆی بەڕازیلی وای دەبینێت، ئەگەر بێت و یانەی پاریس ڕەزامەندی دەربڕێت بۆ ئەو بۆندەی یانەی بارسیلۆنا پێشکەشی کردووە سەبارەت بە نەیمار دەتوانێت هەموو پارەکانی بەدەست بهێنێتەوە.
ڕیڤاڵدۆ باسی لەوەش کرد، ئەم گرێبەستە ئاسان نابێت بەڵام چارەسەرێکی باش دەبێت.
هەروەها بەردەوام بوو لە قسەکانیدا و ووتی یانەی پاریس ساڵانە پارەیەکی زۆر دەدات بە نەیمار و خەرجیەکی زۆری بۆ بەکار دەهێنن لەکاتێکدا ئەو وەک و پێویست نەبووە لەگەڵ یانەکەدا و ئاستێکی زۆر باشی نەنواندووە”.

بابەتی زیاتر

Back to top button