ئیسپانیا
ئەتلەتیکۆ مەدرید نەخشە دادەنێت بۆ بردنی ئیرێکسن لە تۆتینهام

یانەی ئەتلەتیکۆ مەدریدی ئیسپانی لە پلان داناندایە بۆ بەدەست هێنانی، کریستیان ئیرێکسن، یاریزانی یانەی تۆتینهامی ئینگلیزی، سەرەڕای هەوڵەکانی یانەی ڕیاڵیش بۆ سوود وەرگرتن لە تواناکانی ئەم یاریزانە.
رۆژنامەی مارکای ئیسپانی لە هەواڵێکیدا بڵاوی کردەوە، دیێگۆ سیمیۆنی ڕاهێنەری ئەتلەتیکۆ مەدرید، داوای کردووە کە یانەکەی گرێبەست لەگەڵ ئەم یاریزانە دانیمارکیە بکات تا بتوانن ڕیزەکانی یانەی ئەتلەتیکۆ بەهێزتر بکەن.
ئەوەشی پیشان دا، سیمیۆنی ئەم یاریزانە ٢٧ ساڵە وەک پارچەیەکی بەسوود دەبینێت بۆ ناوەندی یانەکەی
جێگەی باسە کە یانەی تۆتینهامی ئینگلیزی داوای ٢٥٠ ملیون یۆرۆی کردووە بەرامبەر بەم یاریزانە بەڵام ئیرێکسن ڕەتیکردەوە کە گرێبەستی لەگەڵ تۆتینهام تازە بکاتەوە بۆیە بۆی دەچن کە ئەو بڕە پارەیە کەمتر بێتەوە.