ئیسپانیا

ڤاڵڤێردی دەیەوێت ڕاكیتیچ بەردەوام بێت و بارسێلۆنا نرخی دیاریكردووە

یاریگا- ڕاهێنەری بارسێلۆنا و ئیدارەی یانەكە جیاوازیان هەیە لە داهاتووی ڕاكیتیچ یاریزانی هێلی ناوەندی یانەكە.

ڕۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی ئەوەی ئاشرا كرد كەوا ڤاڵڤێردی لەگەڵ ڕاكیتیچ كۆببوەتەوە لە ڕاهێنانەكانی دوێنێ و پێی ووتوە كەوا لە پلانەكانیدایە بۆ وەرزی داهاتوو.

ئەوەشی ڕوونكردەوە كەوا یاریزانەكە دەیەوێت لە یانەكە بەردەوام بێت ئەگەر بۆندەكەشی نوێ نەكرێتەوە.

هەروەها ئیدارەی یانەكە نرخی یاریزانەكەی بە 50 ملیۆن یۆرۆ دەستنیشانیكردووە بۆ هەر یانەیەك بیەوێت.

لە گواستنەوەكانی هاوینەدا بارسێلۆنا هەریەك لە فرانكی دی یۆنگ و ئەنتوان گریزمان و نیتۆی هێناوەتە ڕیزەكانی.

بابەتی زیاتر

Back to top button