ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین
مان یونایتد گرێبه‌ستێک پێشکه‌ش به ئۆبامیانگ ده‌کات
یاریگا- یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتدی ئینگلیزی بڕی ٦٢ ملیۆن پاوه‌ندی ته‌رخانکردووه بۆ کڕینی ئۆبامیانگی گابۆنی له‌یانه‌ی ئارسیناڵی له‌نده‌نی.
به‌پێی ڕۆژنامه‌ی زه سه‌نی به‌ریتانی، یانه‌ی ئینته‌ر میلانی ئیتاڵی له‌سه‌ر هێڵه بۆکڕینی لوکاکۆی به‌لجیکی له شه‌یتانه سووره‌کان، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش مان یونایتد داوای ٨٠ ملیۆن پاوه‌ند ده‌کات و ده‌یه‌وێت به‌و پاره‌یه‌ش ئوبا له ئارسیناڵ بکرێت.
یاریزانه ته‌مه‌ن ٣٠ ساڵانه‌یه‌که دوای جێهێشتنی یانه‌ی بروسیا دۆرتمۆندی ئه‌ڵمانی، ماوه‌ی وه‌رز و نیوێکه یاری بۆ تۆپچیه‌کان ئه‌نجامده‌دات له‌کۆی ٦٥ یاریش ٤١ گۆڵی بۆ تۆمارکردوون