ئه‌ڵمانیائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین
له‌م مانگه‌دا چاره‌نوسی خه‌یمس دیاری ده‌کرێت
یاریگا- ڕۆژنامه‌ی مارکای ئیسپانی ئاشکرایکرد، کۆتا واده له‌به‌رده‌م ئه‌و یانانه‌ی ده‌یانه‌وێت بۆند له‌گه‌ڵ خه‌یمس ڕۆدریگزی کۆڵۆمبی واژوو بکه‌ن، ٢٩ی ئه‌م مانگه‌یه.
به‌پێی ڕۆژنامه‌که گه‌ر هاتوو تا ٢٩ی مانگ هیچ یانه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ خه‌یمس نه‌گه‌یشته ڕیککه‌وتن، ئه‌وا ناوبراو وه‌رزی داهاتوو له یانه‌که ده‌مێنێته‌وه و هه‌ر له‌و ڕۆژه‌دا په‌یوه‌ندی به مه‌شقه‌کانی یانه‌ی ریاڵمه‌دریده‌وه ده‌کات.
ڕۆدریگزی ته‌مه‌ن ٢٨ ساڵ دوای ئاسته به‌رزه‌که‌ی له جامی جیهانی ٢٠١٤ په‌یوه‌ندی به‌یانه‌ی ڕیاڵ مه‌دیدی ئیسپانیه‌وه کرد و ماوه‌ی سێ وه‌رز درێسی شاهانه‌ی پۆشی، له دوو وه‌رزی ڕابردووش به‌شێوه‌ی خۆستن یاری بۆ یانه‌ی بایرن میونشنی ئه‌ڵمانی ئه‌نجامدا، له ئێستاشدا ماوه‌ی خواستنه‌که‌ی کۆتایی هاتووه و چاوه‌ڕوانی یه‌کلابوونه‌وه‌ی چاره‌نووسی ده‌کات.