ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نسا

میدیای ئیتاڵیی ئەم زانیارییەی ئاشکرا کردووە لەبارەی نێیمار بۆ یوڤێنتوس!

یاریگا- دەنگۆی ڕۆشتنی نێیمار دا سیلڤا لە پاریس سان جێرمان لە گەرموگوڕترین بابەتەکانی گواستنەوەی هاوینەن و گەڕانەوەی بۆ بارسێلۆناش وەک ئەگەرێکی بەهێز تەماشا دەکرا، بەڵام وا دیارە بارسا کۆتا یانە نییە کە ئامێز بۆ سوپەرستارە بەڕازیلییەکە بگرێتەوە.

لە ئیتاڵیاشەوە خواستێک لە یانەی یوڤێنتۆسەوە زانراوە کە دەیانەوێ پێشبینییەکان لە بەرژەوەندیی خۆیان ئاوەژوور بکەنەوە. ئەوەش بە گوێرەی زانیارییەکانی ڕۆژنامەنووس، پاولۆ باجانینی، لە تۆڕی وەرزشی ‘ڕای’ کە درکاندوویەتی وادە دیاری کراوە بۆ چاوپێکەوتنی باوکی نێیمار و فابیۆ باراچی بەڕێوبەری وەرزشی یۆڤی لە ڕۆژانی داهاتوودا.

ئەو ڕۆژنامەنووسە دووپاتیشی کردەوە کە سروشتی کۆبوونەوەکە بۆ پشتڕاستبوونەوەی خانمەپیرەکەیە لە ئەگەری ڕێ تێچوونی بۆ کڕینی هێرشبەرەکە کە ماوەیەکە باسی جودابوونەوەی لەگەڵ یانەکەی سەری هەڵداوە.

ڕۆژنامەی مۆندۆی ئیسپانییش هەمان خواستی یوڤێنتۆسی بڵاو کردۆتەوە لە ئەگەری ئاشکرابوونی نیازی کۆتایی بارسا بۆ کڕینەوەی نێیمار.

بابەتی زیاتر

Back to top button