ئیسپانیا

کۆبونەوەیەک لە بەینی پێرێز و زێدان سەبارەت بە بازاڕی گواستنەوەی ڕیاڵ مەدرید

سەرۆکی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی فلۆرێنتینۆ پێرێز و ڕاهێنەری یانەکە، زێنەدین زێدان کۆبونەوە لە شاری مۆنتریاڵی کەنەدا .
ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی لە هەواڵێکیدا ڕایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ کۆبوونەوەکە سەبارەت بە یاریزانانی ڕیاڵ و یانەکە بووە بۆ وەرزی گواستنەوەی یاریزانەکانی هاویندا.
سەرۆکی یانەکەش ئەوەی دووپات کردۆتەوە کە گرێبەستەکەی پۆڵ پۆگبا زۆر قورسەو یانەی مان یونایتد ڕەزامەندی نادات بە فرۆشتنی ئەو یاریزانەیان.
سەبارەت بەو یاریزانانەی کە یانەکە دەیەوێت دەست بەرداری بێت، ئیسکۆی ئیسپانیە ، سەرەڕای داواکردنی بە مانەوەی لە ڕیزەکانی یانەکەدا و هەلێکی کەی پێ ببەخشن تا بتوانێت ئاستی خۆی باشتر بکات لە وەرزی نوێدا.
جێگەی باسە کە یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی تا ئێستا بڕی ٣٠٠ ملیون یۆرۆی خەرج کردووە لە وەرزی گواستنەوەی یاریزانەکانی ئێستادا.

بابەتی زیاتر

Back to top button