ئیتاڵیا

میلان چاوی لە دیمیڕێڵە

یانەی میلانی ئیتاڵی چاو دەخاتە سەر یاریزانی یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی مریح دیمیڕێڵ تا لەوەرزی گواستنەوەی یاریزانانی هاوینەدا بیخاتە ڕیزەکانی یانەکەیەوە.
بەرگریکاری تورکی لە وەرزی ئەمساڵدا چووە ڕیزەکانی یانەی یۆڤیەوە لە یانەی ساسۆلۆە بە گرێبەستێک کە بڕی ١٨ ملیون یۆرۆ بووە.
ڕاهێنەر مارکۆ جیامپاۆلۆ یەکێکە لە هەرە سەرسامەکان بە دیمیڕێڵ کە لە یانەی ساسۆلۆ ئاستی خۆی دەرخست بە یاریکردنێکی زۆر بەتوانایانە.
ماڵپەری کاتشیۆ میرکاتۆ ڕایگەیاند لە هەواڵێکدا، دووپاتی کردەوە کە یانەی میلان چاوەڕوانی وەڵامی یانەی یۆڤیە کە بڕی گرێبەستی ئەم یاریزانە ئاشکرا بکەن.
جێگەی باسە کە وەڵامی یانەی یۆڤی هەمووانی تووشی شۆک کردوە ئەویس بەو ڕاگەینراوەی کە برێ گرێبەستی بەرگریکارە تورکەکەیان بە ٤٠ ملیون یۆرۆ داناوە.
لە ئێستادا یانەی میلان لە هەوڵی ئەوەدایە کە ئەو بڕە پارەیەیان بۆ کەم بکەنەوە تا بتوانن ئەم بەرگریکارە بخەنە ڕیزەکانیانەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button