ئیسپانیا

تۆخیل لە هەوڵ دایە بۆ ڕازیکردنی دێمبیلی بۆ گواستنەوەی بۆ یانەی پاریس

تۆماس تۆخیل بەڕێوبەری هونەری یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی، لە هەوڵێکی زۆردایە بۆ ڕازیکردنی یاریزانی بەتوانای فەڕەنسی، عوسمان دێمبیلی کە بێتە ڕیزەکانی یانە فەڕەنسیەکەوە لە یانەی بارسیلۆنای ئیسپانیەوە.
ماڵپەری لۆ پاریسیانی فەڕەنسی ئاشکرای کرد، تۆجێل قسەی لەگەڵ دێمبیلی کردووە و هەوڵی داوە ڕازی بکات تا دەست بەرداری یانەی بارسیلۆنا بێت لە وەرزی گواسنەوەی یاریزانانی هاوینەدا.
جێگەی باسە کە یانەی بارسیلۆنا گرێبەستێکی پێشکەش کردووە بە دەست بەردار بوونی لە هەر یەک لە ئیڤان ڕاکیتیچ و فیلیپی کۆتینیۆ و بڕی ٤٠ ملیون یۆرۆش تا بتوانن نەیمار بەدەست بهێننەوە بەڵام یانەی پاریس ڕەتیکردەوە و داوای ٢٢٢ ملیون یۆرۆ دەکات .
دێمبێلی لە ساڵی ٢٠١٧ دا لە ژێر دەستی تۆخیل یاری کردووە لە یانەی برۆسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی پێش ئەوەی بفرۆشرێت بە یانەی بارسیلۆنا بە بڕی ١٠٥ ملیون یۆرۆ.

بابەتی زیاتر

Back to top button