ئه‌وروپا

ماگوایەر خەون بەگرتنەبەری ڕێڕەوی فێردیناند دەبینێت لە مان یونایتد دا

هاری ماگوایەر، بەرگریکاری هەڵبژاردەی ئینگلتەرا ئامانجی وایە دەست بەرداری یانەی لیستەر سیتی ئینگلیزی بێت و بچێتە ڕیزەکانی مان یونایتدەوە.
چەندین رۆژنامە لەم ماوەیەی پێشوودا باسیان لە داهاتووی ئەم یاریزانە دەکرد و پشت ڕاست نەببوە کە ئایا دەچێتە ڕیزەکانی مان یونایتدەوە یاخود یانەی مان سیتیەوە.
ماڵپەری سکای سپۆرت لە هەواڵێکیدا ئەوەی دووپاتکردەوە، ئامانجی ماگوایەر یانەی مان یونایتدی ئینگلیزیە بۆ دووبارە کردنەوەی ئەزموونی ئەستێرە ڕیۆ فێردیناند.
ئاشکراشی کردووە، ماگوایەر لە ئێستادا هەست بە نا ئارامی دەکات بە هۆی ڕەتکردنەوەی دوو گرێبەستی لە دوای یەکی یانەی مان یونایتد لە لایەن یانەکەی ئێستایەوە.
جێگەی باسە کە کۆتا گرێبەستی پێشکەش کراو لە لایەن یانەی مان یونایتدەوە بۆ بەدەست هێنانی تواناکانی ئەم یاریزانە گەشتۆتە ٧٠ ملیون پاوەند ئەوەش بڕی ٥ ملیون پاوەند کەمترە لەوەی کە یانەی لیستەر سیتی داوای کردووە.
ماگوایەر لە ساڵی ٢٠١٧ دا چۆتە ڕیزەکانی لیستەرەوە بە بڕی ١٧ ملیون پاوەند

بابەتی زیاتر

Back to top button