ئیسپانیا

ڤاڵڤێردی: چاوەڕوانی زۆر لە یاریزانە نوێیەكانمان دەكەم

یاریگا- ئیرنستۆ ڤاڵڤێردی ڕاهێنەری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی دووپاتیكردەوە كەوا چاوەڕوانی زۆرە لەو یاریزانە نوێیانەی پەیوەندیان بە یانەكەوە كردووە.

یانە كەتەلۆنییەكە هەریەك لە فرانكی دی یۆنگ و ئەنتوان گریزمان و نیتۆی هێناوەتە ڕیزەكانی.

سەبارەت بەوە ڤاڵڤێردی ووتی: ڕكابەریەكی نوێ لە پێشمانە بۆ وەرزی نوێ، بارسێلۆنا چاوی لە سەرجەم نازناوەكانە.

هەروەها ووتیشی: چاوەڕوانی زۆر لەو یاریزانە نوێیانە دەكەم كە هاتونەتە یانەكەمان، دەزانین هەموویان ئاواتیان بووە بە درێسی بارسێلۆناوە یاری بكەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button