ئیسپانیا

بایرن میۆنێخ نزیک دەبێتەوە لە بەدەست هێنانی یاریزانێکی ئیسپانیۆل

چەند رۆژنامەیەکی ئیسپانی بڵاویان کردەوە، یانەی بایرنی ئەڵمانی زۆر نزیک بۆتەوە لە گرێبەست کردن لەگەڵ ئەستێرەی یانەی ئیسپانیۆلی ئیسپانی، مارک ڕۆکا لە وەرزی گواستنەوەی یاریزانانی هاوینەدا
ڕۆکا ئاستێکی بەرزی پێشکەش کرد لە هەڵبژاردەی ئیسپانیا بۆ تەمەن خوار ٢١ ساڵ و توانی لەگەڵ هەڵبژاردەکەیدا جامی ئەوروپا بەرز بکەنەوە
ڕۆژنامەکان ئەوەشیان بڵاو کردوتەوە، یانەی بایرن گەشتۆتە ڕێکەوتن لەگەڵ یاریزانەکە خۆیدا بەڵام تا ئێستا یانەی ئیسپانیۆل ئامادە نییە دەست بەرداری ئەم یاریزانە ببێت
ڕۆکا گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی ئیسپانیۆل تا ساڵی ٢٠٢٢ بەردەوام دەبێت و بڕەکەی ٤٠ ملیون یۆرۆیە

بابەتی زیاتر

Back to top button