ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

نیوکاسڵ جێگرەوەی رافائیل بینیتێزی راگەیاند

یاریگا-ستیڤ بروس راهێنەری پێشووی سەندەرلاند وەکو جێگرەوەی رافا بینیتێز راگەیەندرا لە پۆستی راهێنەرایەتی نیوکاسڵ.

مەگپێز لە مانگی داهاتووەوە بەدوای راهێنەرێکدا دەگەڕێت دوای ئەوەی بینیتێز ئامادەنەبوو گرێبەستەکەی تازەبکاتەوە، سەرەنجام ستیڤ بروسیان گەڕاندەوە پریمەرلیگ پاش بەسەربردنی وەرزی رابردوو لەگەڵ شێفڵد وێنسدەی و پێشتریش راهێنەری سەندەرلاند بووە.

ستیڤ ئاگنیو و ستیفن کلیمێنس کە لە شێفڵد لەگەڵ ستیڤ بوون، ئەوانیش وەکو یاریدەدەری پەیوەندی بە نیوکاسڵەوە دەکەن و بەمزووانە بەرەو چین بەڕێدەکەون بۆ پەیوەندیکردن بە کەمپی مەشقەکانی ئەو یانەیە لە ووڵاتەدا.

بابەتی زیاتر

Back to top button