ئەفریقا

سیدۆرف لە پۆستی ڕاهێنەرایەتیی کامیرۆن دوورخرایەوە

یاریگا- وەزیری وەرزشی کامیرۆن دوورخستنەوەی کلارانس سیدۆرفی لە پۆستی ڕاهێنەرایەتی کامیرۆن ڕاگەیاند.

ڕاگەیاندنی ئەو هەواڵە پاش شکستی هەڵبژاردەکە دێت لە جامی نەتەوەکانی ئەفریقا لە میسڕ، کاتێک کامیرۆنی هەڵگری نازناوەکە بە دووەمی کۆمەڵەکەی سەرکەوت و لە قۆناغی 16 لەسەر دەستی نەیجیریا.

وەزیرە کامیرۆنییەکە، نارسیس مۆیێل کۆمبی، لە تەلەفزیۆنی فەرمیی وڵاتەکەوە ڕایگەیاند کە هۆکاری دوورخستنەوەکە بەهۆی هەبوونی کێشەی ڕاهێنەرە هۆڵەندییەکەوە بووە لەگەڵ یاریزانەکاندا.

سیدۆرف مانگی ئۆگەستۆسی ساڵی ڕابردوو وەک ڕاهێنەری کامیرۆن دیاریکرا دوای کاروانە کورتخایەنەکەی لەگەڵ یانەی دیپۆرتیڤۆ لاکەرۆنیای ئیسپانیی.

Back to top button