ئیسپانیائینگلتەرابازاڕی گواستنهوهیاریگا
ئارسناڵ ماڵکۆمی دەوێت
یاریگا- ماڵکۆم یاریزانی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی لەئێستادا داهاتووی نادیارە و زۆرێک لەسەرچاوەکان وای دەخەنە ڕوو کەیاریزانەکە لەگواستنەوەی ئەم هاوینەیەدا یانە کەتەلۆنیەکە بەجێدێڵێت
بەپێی نوێترین هەواڵی ڕۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی یاریزانەکە نزیکە لەیانەی ئارسیناڵی ئینگلیزیەوە ، بەڵام یانەکە مەرجێکی هەیە بۆ گواستنەوەی ماڵکۆم ئەویش ئەوەیە یاریزانەکە ئەم وەرزە بەخواستن لەیانە ئینگلیزیەکە یاری بکات ، دواتر لەگواستنەوەی هاوینەی داهاتوودا بەفەرمی دەیبەنە ڕیزی یانەکەیانەوە
وەکو ئاشکراشە یاریزانەکە ساڵی ڕابردوو بە گرێبەستێکی 41 ملیۆن یۆرۆیی لەیانەی بۆردۆی فەڕەنسیەوە ڕووی کردە یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی