ئیسپانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌یاریگا

ئارسناڵ ماڵکۆمی دەوێت

Yariga App

یاریگا- ماڵکۆم یاریزانی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی لەئێستادا داهاتووی نادیارە و زۆرێک لەسەرچاوەکان وای دەخەنە ڕوو کەیاریزانەکە لەگواستنەوەی ئەم هاوینەیەدا یانە کەتەلۆنیەکە بەجێدێڵێت

بەپێی نوێترین هەواڵی ڕۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی یاریزانەکە نزیکە لەیانەی ئارسیناڵی ئینگلیزیەوە ،  بەڵام یانەکە مەرجێکی هەیە بۆ گواستنەوەی ماڵکۆم ئەویش ئەوەیە یاریزانەکە ئەم وەرزە بەخواستن لەیانە ئینگلیزیەکە یاری بکات ، دواتر لەگواستنەوەی هاوینەی داهاتوودا بەفەرمی دەیبەنە ڕیزی یانەکەیانەوە

وەکو ئاشکراشە یاریزانەکە ساڵی ڕابردوو بە گرێبەستێکی 41 ملیۆن یۆرۆیی لەیانەی بۆردۆی فەڕەنسیەوە ڕووی کردە یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی

 

Back to top button