ئه‌ڵمانیا

سانشۆ : گواردیۆلام خۆشدەوێت بەڵام ئارەەزووم وایە کە لە دۆرتمۆند بمێنمەوە

ئەستێرەی لاوی برۆسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی، سانشۆ ووتی،” زۆر دڵخۆشم لەگەڵ یانەکەم و داهاتووم لەوێ دەبینم”.
سانشۆ لە سەرەتای وەرزی پێشوودا لە یانەی مان سیتیەوە چووە ڕیزەکانی یانەی دۆرتمۆندی ئەڵمانی.
دوای ئەو ئاستە بەرزەی لەگەڵ یانە ئەڵمانیەکەدا پێشکەشی کرد، زۆرێک لە ڕۆژنامەکان باسیان لە گەڕانەوەی کرد بۆ یانەی مان سیتی.
هەر لەبەر ئەوە سانشۆ لە دیدارێکی رۆژنامەوانیدا باسی لەوە کرد، ئەو وەک ڕاهێنەر و وەک کەسایەتیەک گۆاردیۆلای خۆش دەوێت بەڵام لە ئێستادا بە هیچ شێوەیەک بیر لە گەڕانەوە ناکاتەوە.
جێگەی باسە کە سانشۆ باسی لەوە کردووە کە ئاواتە خوازە هەموو ئاست و توانای لەگەڵ یانە ئەڵمانیەکە پێشکەش بکات لە داهاتوودا و زۆر ڕێزی یانەی مان سیتی و ڕاهێنەرەکەشی دەگرێت

بابەتی زیاتر

Back to top button