ئه‌وروپا

ڤیناڵدۆم: لیڤەرپول یانەیەکی گەورەیە تەنەنەت ئەگەر خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپاش بەدەست نەهێنێت

جۆرجینیۆ ڤیناڵدۆم وای دەبینێت، لیڤەرپول یانەیەکی گەورەیە سەرەڕای بە بردنەوەشی لە جامی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا.
یانەی لیڤەرپول توانی جامی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئوروپا بەدەست بهێنێت لە وەرزی پێشوودا بەرامبەر یانەی تۆتینهامی ئینگلیزی بە دوو گۆڵی بێ بەرامبەر
ڤیناڵدۆم لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەکان، ڕەتیکردەوە گەورەیی یانەی لیڤەرپول ببەستنەوە بە بردنەوەی لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا و وتیشی بێ ئەوەش هیچ لە یانەکە کەم نە ئەبوەوە و هەر بە گەورەیی دەمێنێتەوە.
هەروەها وتیشی،” لیڤەرپول یاکێکە لە گەورەترین یانەکانی ئەوروپا و جیهان و ئەمەش بە پێ میژوو وا هاتووە و بە گەورەییش دەمێنێتەوە”.
بۆیە لای وایە بە بردنەوەی یانەکە یان دۆڕاندنی لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا ئەوا لیڤەرپول هەر لیڤەرپولە.

بابەتی زیاتر

Back to top button