ئیتاڵیا

ڕامسی : شانازی دەکات بەوەی یاریزانی یۆڤانتۆسە

ئارۆن ڕامسی لە دیدارێکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئامادەیە بۆ ئەم ئەزموونە تازەیەو شانازی دەکات بە لەبەر کردنی درێسی یانەی یۆڤی ئیتاڵی.
یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی یاریزانە نوێیەکەی پێشکەش بە ڕۆژنامەکان کرد لە ڕۆژی ئەمڕۆدا.
لە کاتی لێدوانەکەدا، ڕامسی ذلخۆشی خۆی دەربڕی و ووتی،” زۆر بە پەرۆشەوەم تا یەکەم یاریم لەگەڵ یانەی یۆڤیدا ئەنجام بدەم”.
هەروەها وتیشی،” سۆپاسی هەموو ئامادەبوان دەکەم بۆ هاتنیان بۆ ئێرە و هاتنی ئێوە جێگەی دڵ خۆشیمە و زۆر خۆشحاڵم بە بوونم لە ناو یۆڤانتۆسدا و یەکێکە لە باشترین یانەکانی جیهان”.
سەبارەت بە ماوریسیۆ ساری ووتی،” من کە دژی ئەو یاریم کردووە لە یانەی چێڵسی و زۆر ئاسان نییە ئەم ڕاهێنەرە چونکە زۆر شتی بچوکیش دەخاتە بەر چاوو”.
سەبارەت بە ژمارەی درێسەکەشی وتی،” ژمارە ٨م وەرگرتووە و جێگەی شانازایە بۆ من چونکە ئەوە ژمارەی ئەفسانە کلاودیۆ مارکیزیۆ لەبەری کردووە و ئاواتە خوازم بتوانم ئاستێکی باشی پێوە بنوێنم”.

بابەتی زیاتر

Back to top button