ئه‌وروپا

ئەستێرەی پێشووی یانەی مان یونایتد: دەبێت دەست بەرداری پۆگبا و سانشێز بن

پۆڵ پارکەر، ئەستێرەی پێشووی یانەی مان یونایتد، لە دیدارێکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، دەبێت یانەی شەیتانە سۆرەکان بڕیاری ئازایانە بات سەبارەت بەو ئەستێرەیانەی ئاستی پێویست نانوێنن لەگەڵ یانەکەیا
پارکەی بە یاکێک لەوانە دا دەنرێت کە زوو هێرشی کردە سەر یاریزان، پۆڵ پۆگبای فەرەنسی لە کاتی کێشەکەی دا لەگەڵ جۆزێە مۆرینیۆ.
سەبارەت بەم بابەتەش پارکەر وتی،” دەبێت یەکەم هەنگاوی یانەی مان یونایتد بۆ چاکردنەوەی ئاستی فرۆشتنی هەریەک لە پۆڵ پۆگبا و ئەلێکسیس سانشێزی بێت.”
باسی لەوەش کرد سەرەڕای ئەو توانایانەی ئەم دوو یاریزانە هەیانە بەڵام یانەی شەیتانە سورەکە هێچ سوودی لێ نەبینیون.
پارکەر باسی لەوەش کرد کە مانەوەی سانشێز کێشەی نایەوە لە یانەکە سەبارەت بە مووچەی یاریزانان و هەمووی داوای مووچەی بەرز دەکات وەک ئەو
هەروەها سەبارەت بە پۆڵ پۆگباش ڕایگەیاند، کەس نازانێت دەیەوێت بمێنێتەوە یاخود بڕوات بەڵام نایبینم زۆر بەجدیەوە یاری بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button