ئه‌وروپائیتاڵیاگرنگترین

” ئیکاردی و نارا ناهێڵن منداڵەکانم ببینم “

یاریگا
مەکسی لۆپێز، هاوسەری پێشووی واندا نارا خێزانی ئێستای مائورۆ ئیکاردی ئارجێنتینایی گلەیی لەو دوو کەسە دەکات و داوایان لێدەکات رێز لە داواکەی بگرن.

هاوسەرەکەی پێشووی وانادا نارا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ پۆدمۆس هابلار گووتی ” ئەو کاتەی لە واندا جیابومەوە، لە دادگا گرێبەستێکمان واژوو کرد کە بتوانم ماوە ماوە هەرسێ کوڕەکانم ببینم، بەڵام ئەو و هاوسەرەکەی بێ رێزیم بەرامبەر دەکەن و ساڵێک زیاتر منداڵەکانم نەبینیوە “.

مەکسی لۆپێز سێ کوڕی لە واندا نارا هەیە و دوای جیابونەوەیان منداڵەکانی لەگەڵ دایکیان رۆیشتوون.

Back to top button