ئیسپانیا

کۆبۆی یابانی سەرنجی هەمووان ڕادەکێشێت لە ڕیاڵ مەدرید

چەندین رۆژنامەی ئیسپانی بەشێکی زۆری رۆژنامەکەیان کەوتە باسی تواناو ئاستی بەرزی یاریزانی یابانی، تاکیفۆسا کۆبۆ دەکرد کە لە ڕاهێنانەکانی ڕیاڵ دا بۆ خۆ ئامادە کردن بۆ وەرزی داهاتوو ئاستی خۆی بۆ خەڵک دەرخست.
کۆبۆ هاتە ڕیزەکانی یانەی ڕیاڵەوە لە هاوینی ئەمساڵ دا و وابڕیار بوو کە بچێتە ڕیزی لاوەکانی ڕیاڵەوە بەڵام بانگهێست کرا بۆ یانەی سەرەکی ڕیاڵ و بەشداری ڕاهێنانەکانی خۆ ئامادەکردنی وەرزی داهاتووی کرد.
ماڵپەری مارکای ئیسپانی باسی لەوەش کرد، چەندین رۆژنامەوان ئامادەی ڕاهێنانەکە بوون تا بزانن ئەم یاریزانە بۆ بانگهێشت کراوەتە تیمی سەرەکی یانەکە.
ماڵپەری ئێس هەروەک خۆی ئەوەی ڕاگەیاند، ئاستە بەرزەکەی ئەم یاریزانە هەمووی سەرقاڵ کردووە بە خۆیەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button