ئیتاڵیا

بۆفۆن بێرین نزیک دەکاتەوە لە بنفیکا

چەند ڕاپۆرتێکی رۆژنامەوانی ئیتاڵی بڵاویان کردەوە، ماتیا بێرین، گۆڵپارێزی یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی، نزیک دەبێتەوە لە یانەی بنفیکا لەم ڕۆژانەی داهاتوودا.
بێرین بە دوای یانەیەک دا دەگەڕێت کە ڕێگەی بدەن ببێتە یاریزانی سەرەکی ئەمەش دوای ئەوەی وەرزی پێشوو لەسەر کورسی یەدەک بوو لە یانەی یۆڤی ئیتاڵی.
ماڵپەری سکای باسی لەوەش کرد، بێرین ڕەزمەندی خۆی بۆ یانەی بنفیکا دەرکرد لە دوای ڕازی کردنی لە لایەن بەڕێوبەری هونەری ڕیۆ کۆستا، ئەم ڕێکەوتنەش ئەنجام دراوە لە بەینیانا.
هەروەها سکای بڵاوی کردەوە، بێرین بە شێوەی خۆاستن دەڕوات و گرێبەستی فرۆشتنەکەشی بڕی ١٥ ملیون یۆرۆ دەبێت لەوەرزی داهاتوودا ئەگەر هاتوو فرۆشرا.
ڕۆشتنی بێرین لە دوای گەڕانەوەی بۆفۆنی ئەستێرە دێت کە ڕازی بووە ببێت بە جێگرەوەی تشیزنی لە وەرزی داهاتوودا.

بابەتی زیاتر

Back to top button