ئیتاڵیا

پۆڵۆنیا بە دوای گۆڵکارەکەی لیڤەرپولەوەیە

چەند ڕاپۆرتێکی رۆژنامەوانی ئینگلیزی بڵاویان کردەوە، یانەی پۆڵۆنیای ئیتاڵی زۆر گرنگی بە گرێبەست کردن لەگەڵ گۆڵکاری پێشووی یانەی لیڤەرپول، دانێیل ستۆرێچ دەدات لە وەرزی گواستنەوەی هاوینی ئەمساڵدا.
گرێبەستی ئەم یاریزانە لە مانگی ڕابردوودا کۆتایی هاتووە لەگەڵ یانەی لیڤەرپول و یانەکەش بەتەما نییە گرێبەستەکەی تازە بکاتەوە .
سندای ئێکس پرێس بڵاوی کردەوە، یانەی پۆڵۆنیا گرنگی دەدات بەم یاریزانەو دەێەوێت بیخاتە ڕیزەکانی یانەکەیەوە
ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەکان باس لەوەش دەکەن ، یانەی پۆڵۆنیا تاکە یانە نییە گرنگی بە ستۆرێچ بدات بەڵکو یانەی ئاستۆن ڤێلا و کلاسکۆش لەسەر خەتن تا بتوانن سوود مەند بن لە تواناکانی ئەم گۆڵکارە.
جێگەی باسە کە ستۆرێچ توانی لە گەڵ یانەی لیڤەرپول ٦٨ گۆڵ تۆمار بکات لە ١٦٠ یاری دا.

بابەتی زیاتر

Back to top button