ئه‌مریکائه‌وروپائیسپانیا

کوکێ داوای لێبوردن لە ڤینیسیۆس دەکات

یاریگا
کوکێ ناوەڕاستکاری یانەی ئاتلێتیکۆ مەدرید بەهۆی لێدوانەکەی بەرامبەر ڤینیسیۆس جونیۆر یاریزانی بەڕازیلی یانەی ریال مەدرید داوای لێبوردن لەو یاریزانە دەکات.

یاریزانەکەی رۆخێ بلانکۆس لە دیمانەیەکدا لەگەڵ رۆژنامەی وەرزشی ئاسی ئیسپانی دەڵێت ” من پێم وا نەبوو کە وشەکانم ئەوەندە گرژی دروست بکەن و داوای لێبوردن دەکەم، مەبەستی هیچ سوکایەتی کردنێت بەو یاریزانە نەبوو. دێربی بۆ ئێمە و و هاندەرانی یانەکەمان زۆر گرنگە و مەبەستم ئەوە بوو، ئاهەنگێڕانی ئەو یاریزانە ئەگەر گۆڵ لە ئێمە بکات، دەبێتە هۆی دڵگرانی هاندەرەکانمان، ئێمە بە رێزەوە دەچینە ناو یاریگا و دوای ئەم هەموو قسەیە بەراستی شۆک بووم ”.

کوکێ چەند رۆژێک لەمەوبەر لە دیمانەیەکدا گووتی، شێوازی ئاهەنگێڕانی ڤینیسیۆس جۆنیۆر کێشە بۆ ئەو یاریزانە دروست دەکات بەرامبەر هاندەرەکانمان، ئەمەش وایکرد سەرۆکی بریکارەکانی ئیسپانیاش بە توندێ هێرش بکاتە سەر یاریزانەکەی ریال مەدرید.

Back to top button