ئه‌وروپائیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

فەرمی: کۆستاس مانۆلاس بووە یاریزانی ناپۆلی

یاریگا
کۆستاس مانۆلاس، بەرگریکاری پێشووی یانەی رۆمای ئیتاڵیا بە شێوەیەکی فەرمی پەیوەندی بە یانەی ناپۆلی ئەم وڵاتە کرد.

ماڵپەری فەرمی یانەی ناپۆلی بڵاویکردەوە ئەمڕۆ گرێبەستیان لەگەڵ بەرگریکاری پێشووی یانەی رۆما واژۆ کردوو و ئەم یاریزانە بۆ ماوەی پێنج وەرز و بە بڕی 36 ملیۆن یۆرۆ درێسی یانەکەیان دەپۆشێت.

مانۆلاسی یۆنانی لەلایەن چەند یانەیەکی دیکەوش داوا کرابوو، بەڵام دواجار بریاریدا ناپۆلی هەڵبژێرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button