ئیسپانیا

ڕاهێنەری سێنیگال: مانی دەبێت دەست بەرداری لیڤەرپول بێت و بچێتە ڕیاڵ مەدرید

ئیلیۆ سیسیە ڕاهێنەری هەڵبژاردەی سێنیگال باسی لەوە کرد کە لەمڕۆدا سادیۆ مانی یەکێکە لە باشترین یاریزانەکانی جیهان و دەبێت دەست بەرداری یانەی لیڤەرپول بێت لە ئێستادا.
سیسیە یەکێکە لەو کەسانەی کە زوو زوو باس لە تواناکانی ئەم یاریزانە دەکات لە لێدوانەکانیدا
لە دیدارێکی ڕۆژنامەوانیدا پرسیار لەم ڕاهێنەرە کرا کە چۆن داهاتووی مانی دەبینێت و لە وەڵامدا وتی،” مانی شایستەی ئەوەیە بچێتە باشترین یانە لە جیهاندا و ئەویش یانەی ڕیاڵی ئیسپانیە.”
هەروەها وتیشی مانی خۆی سەلماندووە لە یانەی لیڤەرپولی ئینگلیزی و یەکێکە لە بەتواناترین یاریزانەکانی جیهان.

بابەتی زیاتر

Back to top button