ئه‌وروپا

بایەرن میۆنخ هەوڵ بۆ تریبییە دەدات لە تۆتینهام

چەند ڕاپۆرتێکی ئینگلیزی لەم ماوەیەدا ڕایانگەیاند، یانەی بایەرنی ئەڵمانی زۆر خۆازیارە گرێبەست لەگەڵ کیران تریبییە ی یانەی تۆتینهام بکات ماڵپەری سکای سپۆرتی جیهانی لە ڕاپۆرتێک دا دووپاتی کردەوە کە یانەی بایەرن دەیەوێت سوود مەند بێت لە بەهرەکانی ئەم یاریزانە و بیکاتە ڕیزەکانی خۆیەوە لە هاوینی داهاتوودا.
ئەم یاریزانە لە ماوەی دوو ساڵی پێشوودا ئاستێکی زۆر باشی پێشکەش کردووە و ئەمەش لە کاتێکدا کە بەشدار بوو لە جامی جیهانی لەگەڵ هەڵبژاردەی ئینگلتەرا لە هاوینی پاردا
تریبییە ئاستێکی نایابیشی لەگەڵ یانەی تۆتینهاما پێشکەش کرد کە توانیان بگەنە کۆتایی جامی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا و سێ هەمی خولی ئینگلیزی
هەروەها چەندین ماڵپەری ئینگلیزی بڵاویان کردەوە، یانەی تۆتینهام دەست بەرداری ئەم یاریزانە نابێت بە کەمتر لە ٢٥ ملیون یۆرۆ و گرێبەستەکەشی تا ساڵی ٢٠٢٢ بەردەوامە.

بابەتی زیاتر

Back to top button