ئه‌وروپائیسپانیافه‌ره‌نسا

برای زیدان کۆچی دوایی کرد

یاریگا
پێش دەست پێکردنی راهێنانەکانی ئەمڕۆی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا یاریزانانی ئەم یانەیە بە بۆنەی کۆچی دوایی برای راهێنەرەکەیان خولەکێک وەستان.

ماڵپەری فەرمی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا بڵاویکردەوە دوای ئەوەی زینەدین زیدان راهێنەری یانەکەیان بە هۆی خراپی باری تەندروستی براکەی کامپی راهێنانەکانی یانەکەیان جێهێشت، ئەمڕۆ فرێد زیدانی برای راهێنەرەکەیان کۆچی دوایی کرد.

بەم بۆنە یاریزانانی شاهانەکان پێش دەست پێکردنی راهێنانەکانی ئەمڕۆ خولەکێک بێ دەنگ وەستان بۆ رێزگرتن لە برای کۆچکردووی راهێنەرەکەیان.

بابەتی زیاتر

Back to top button