ئیسپانیا

سەرۆكی ئەتلەتیكۆ: بەڵگەمان هەیە دژی بارسێلۆنا و گریزمان

یاریگا- ئینریكی سیریزۆ سەرۆكی ئەتلەتیكۆ مەدرید جەنگی دژی بارسێلۆناو گریزمان هەڵگیرساند دوای ئەوەی دوێنێ یانە كەتەلۆنییەكە بەفەڕمی پەیوەندیكردنی ئەنتوان گریزمانی بە یانەكەیەوە ڕاگەیاند.

بڕی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەكەی گریزمان 200 ملیۆن یۆرۆ بووە بەڵام بەپێی ڕێككەوتنەكە لە سەرەتای مانگی 7 دەبێتە 120 ملیۆن یۆرۆ ئەوەش ئەو بڕە پارەیە بوو كە بارسا بۆ كڕینی گریزمان خەرجی كرد.

دوێنێ ئەتلەتیكۆ مەدرید لە بەیاننامەیەی فەڕمیدا داوا لە بارسێلۆنا دەكات كە بڕی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستە كۆنەكە بدەن كە 200 ملیۆن یۆرۆیە لە كاتێكدا ئەوان پێش مانگی 7 ڕێككەوتوون.

سەرۆكی ئەتلەتیكۆ مەدرید سەبارەت بەو بەیاننامە ووتی: دەركردنی ئەو بەیاننامە مانای ئەوەیە كە ئێمە بەڵگەمان هەیە و بە شێوەیەكی فەڕمی داوای بڕە پارە ڕاستیەكە دەكەین كە 200 ملیۆنە.

بەردەوام بوو ووتی: هەست بە ناخۆشی دەكەم لەسەر ئەوەی كە گریزمان كردی، ئەو دەیویست یانەكە بەجێ بهێڵێت بەڵام تا كۆتا خولەك پێی نەوتین، بارسێلۆنا گرێبەستێكی گرنگی واژۆكرد، نەماندەویست جێمان بهێڵێت بەڵام خۆی خاوەنی بڕیارە، لە داهاتوودا دەبینین ئایا بڕیارێكی درووستە یاخود نا.

بابەتی زیاتر

Back to top button