ئیسپانیا

یانەی ڕیال سۆسیداد قازانجێکی زۆر دەکات لە ڕۆشتنی گریزمان بۆ بارسیلۆنا

یانەی ڕیاڵ سۆسیدادی ئیسپانی لە ئامادەییدایە بۆ قازانجکردن لەو گرێبەستەی ئەنتۆنیۆ گریزمانی فەرەنسی لەگەڵ یانەی بارسیلۆنا
گریزمان ئەمڕۆ دەستبەرداری یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید بوو بە گرێبەستێک کە بڕی١٢٠ ملیون یۆرۆ بوو.
ماڵپەری مۆندۆ دیبۆرتیڤۆ ڕایگەیاند، گرێبەستی جونی گریزمان لە ڕیال سۆسیدادەوە بۆ ئەتلەتیکۆ مەدرید لە ساڵی ٢٠١٤ قازانجی دەبێت بۆ ئەم گرێبەستەی ئێستا
هەروەها ئەوەشی ڕاگەیاند یانەی ڕیاڵ سۆسیداد لە سەدا ٢٠ ئەم گرێبەستەی ئێستای گریزمانی دەست دەکەوێت لە لایەن یانەی بارسیلۆناوە کە ئەویش بڕی ٢٤ ملیون یۆرۆیە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button