ئیسپانیاگرنگترین

زێدان لەسەر کاردنەوەی هاندەرانی مەدرید بۆ ئاستی بەیل قسەی خۆی کرد

زینەدین زێدانی راهێنەری یانەی ریال مەدرید لەسەر هاهو کێشانی هاندەرانی مەدرید بەرامبەر بە گاریز بەیل لە یارییەکەی ئەمشەو پشتی بەیلی نەگرت.

لە یاریەکەی ئەمشەوی نێوان ریال مەدرید و ئیبار، مەدرید بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک سەرکەوت ئەمەش سەرکەوتنێکی قورس بوو.

هاندەرانی یانەی ریال مەدرید وەک نیشاندانی بێزاری لە گاریز بەیل، لە یاریگا هاهویان لێکرد و زێدانیش پشتی هاندەرانی گرد.

لە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسان لەبارەی ئەوەی ئایا بەیل مەدرید جێدەهێڵێت، زێدان گووتی:

“دە بێت سەیر بکەین لە داهاتوو”

“من ناڵێم کە چی روودەدات، ئەو ئێستا لە مەدریدە و دوو ساڵ گرێبەستی هەیە. کاتی ئەوە نییە باس لەوە بکەم”

“ئێمە وتاف کێشان دژی یاریزانان بە باش نازانین، بەڵام هاندەران دەیانەوێت یانەکەیان باشتر بێت”

“ئەم وەرزە ئێمە هیچمان نەبردەوە، لە مێشکی خۆمان ئەمە دەزانین، یاری کردن بۆ هیچ ئاڵۆزە”

مەدرید خاوەنی ٦٠ خاڵە رۆژی دوو شەممەی داهاتوو رووبەڕووی لێگانێس دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button