یاریگا

ماڵپەری بارسێلۆنا هەلەیەکی سەیری کردووە

یاریگا
ماڵپەری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا لە هەوڵی ناساندنی ئانتوان گریزمان هێرشبەری نوێ یانەکەیان هەلەیەکی سەیری کردووە.

ماڵپەرەکە بڵاویکردۆتەوە ” گریزمان بە تۆمار کردنی 6 گۆڵ و بەدەستهێنانی نازناوی گۆڵکار هەروەها دەست نیشانکردنی وەکو باشترین یاریزانی یارییەکەی بەرامبەر کرواتیا، هۆکارێکی سەرەکی هەڵبژاردەی فڕەنسا بوو لە بەدەست هێنانی نازناوی یۆرۆی 2016 “.

ئەمە لە کاتێکدایە لە یاری کۆتایی یۆرۆی رابردوو فڕەنسا لەگەڵ پۆرتوگاڵ یاری کرد و نەیانتوانی نازناوەکە بەدەست بێنن، بەڵکو کەلەشێرەکان لە یاری کۆتایی مۆندیالی 2018 بەرامبەر کرواتیا یارییان کردووە و لەم یارییە بوو کە بووە باشترین یاریزانی یاری.

بابەتی زیاتر

Back to top button