ئه‌وروپائیسپانیا

زیدان راهێنانەکانی ریال مەدریدی جێهێشت

یاریگا
زینەدین زیدان، راهێنەری فڕەنسی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا ئەمڕۆ لە ناکاو راهێنانەکانی یانەکەی جێهێشت.

رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانی بڵاویکردەوە راهێنەری فڕەنسی شاهانەکان ئەمڕۆ بە هۆی کێشەی خانەوادەکەی راهێنانەکانی جێهێشتووە و بریاریداوە سەرەتا کێشەکانی چارەسەر بکات دواتر بگەڕێتەوە و سەرپەرشتی ئامادەکاری یانەکەی بکات.

تاوەکو ئێستا نەزانراوە کێشەکانی زیدان لەگەڵ خانەوادەکەی چین، بۆیە چاوەڕێ دەکرێت لە ماوەی داهاتوو لێکۆلینەوە لەسەر ئەم رووداوە بکرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button