ئیسپانیا
فەرمی : گریزمان پەیوەندی بە یانەی بارسێلۆناوە کرد
یاریگا- دوای چەندین مانگ قسەوباس لەکۆتاییدا بەفەرمی یانەی بارسێلۆنا کڕینی یاریزانی فەڕەنسی گریزمانی ڕاگەیاند .
کەمێک پێش ئێستا سایتی فەرمی بارسێلۆنا ڕایگەیاند کە توانیویانە گرێبەست لەگەڵ پاڵەوانی جیهان گریزمان واژۆبکەن بۆ ماوەی پێنج وەرز ، بارسێلۆنا بەبڕی 120 ملیۆن یۆرۆ توانیان گرێبەستەکەی گریزمان لەگەڵ ئەتلەتیکۆ مەدرید هەڵبوەشێننەوە ، وە نرخی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەشی لەگەڵ بارسێلۆنا 800 ملیۆن یۆرۆ دەبێت .
بڕیاڕە یەک شەممە بە دەزگاکانی ڕاگەیاند بناسرێت .