ئیسپانیا

چاڤی: هیوادارم نەیمار بگەڕێتەوە بارسێلۆنا

یاریگا- چاڤی هێرناندێز ئەستێرەی پێشووی بارسێلۆنا دڵنیای كردەوە كە گەڕانەوەی نەیمار دا سێلڤا ئەستێرەی پاریس سان جێرمان یارمەتیدەرێكی باش دەبێت بۆ بارسێلۆنا.

لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا چاڤی ووتی: گەڕانەوەی نەیمار شتێكی زۆر باشە، بەڵام شتێكی ئاسان نیە، هەروەها گەڕانەوەی یارمەتیدەرێكی باش دەبێت بۆ یانە كەتەلۆنییەكە.

سەبارەت بە نزیكبوونەوەی گریزمان لە بارسێلۆنا ووتی: ئەو یاریزانێكی نایاب و ئەستێرەیەكی جیهانییە، جیاوازیەكی زۆری درووست دەكات لە ئەتلەتیكۆ و فەڕەنسا.

لەكۆتاییدا ووتی: هەرچەندە نەبووەتە فەڕمی بەڵام زۆر نزیكبووەتەوە ، گرێبەستێكی نایاب و بەسود دەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button