ئه‌وروپائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

ریال مەدرید بۆ کڕینی پۆگبا پێویستی بە فرۆشتنی چەند یاریزانێکی هەیە

یاریگا
پۆل پۆگبا، ناوەڕاستکاری فڕەنسی یانەی مانچێستەر یونایتد یەکێک لە ئامانجەکانی یانەی ریال مەدریدە، بەڵام ئەم یاریزانە نرخی گەلێك بەرزە.

رۆژنامەی مارکای ئیسپانی بڵاویکردۆتەوە بەرپرسانی مێرنگی بۆ ئەوەی بتوانن یاریزانە فڕەنسیەکە بگوازنەوە ریزەکانیان، پێویستیان بە 200 ملیۆن یۆرۆ هەیە، بۆیە سەرەتا پێویستە چەند یاریزانێک بفرۆشن دواتر ئەو یاریزانە بگوازنەوە، چونکە یوێفا رێگە بەم کارە نادات.

ئیسکۆ، گاریس بەیل، ناڤاس، لوکاس ڤازکێز، خامێس رۆدریگێز و ماریانۆ دیاز ئەو یاریزانانە کە ریال مەدرید بۆ ئەم مەبەستەی داناون.

بابەتی زیاتر

Back to top button