کۆپا ئەمریکا

پاریدیس: میسی ڕاستیکرد، بەڕازیل کۆپا ئەمەریکای دزی

لیاندرۆ پاریدیس، یاریزانی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لە دیدارێکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لەگەڵ تەواوی قسەکەی میسی دایەو هەڵبژاردەی بەڕازیل جامی کۆپا ئەمەریکای دزی
ئەرجەنتین توانی ببێتە سێ هەمی جامەکە و لە خولی نیوەی کۆتایی بەرامبەر بە هەڵبژاردەی بەڕازیل دۆڕا
پاریدیس لە لێدوانێکی دا بۆ ماڵپەری فۆکس سپۆرت ووتی،” ئێمە لەبەر چاوی خۆمانەوە دزیمان لێ کراو هیچمان پێ ناکرێت و دوای ئەوەی سەیری یاریەکەمان کردەوە بۆمان دەرکەوت کە ئەو فاوڵەی ئەگوێرۆ زۆر ئاشکرا بووە و ناوبژیوان خۆی لێ لا دەدات
ئەم یاریزانەی یانەی پاریسی فەرەنسی پاڵپشتی خۆی بۆ لیۆنێل میسی ڕاگەیاند و داوای کرد لە هەموو جەماوەری هەڵبژاردەی ئەرجەنتین کە پاڵپشتیان بن

بابەتی زیاتر

Back to top button