ئیتاڵیا

بەفەرمی – ڕۆما گرێبەست لەگەڵ گۆڵپارێزی یانەی ڕیاڵ بێتیس دەکات

یانەی ڕۆمای ئیتاڵی شەوی ٤ شەممە ڕایگەیاند، گرێبەستیان کردووە لەگەڵ پاۆ لۆپێزی یاریزانی یانەی ڕیال بێتیسی ئیسپانی
یانەی ڕۆما لە ماڵپەری فەرمی خۆی ڕایگەیاند کە گرێبەستەکەیان بەدەست هێناوە و بڕی ٢٣.٥ ملیۆن یۆرۆی تێ چووە
جێگەی باسە کە ئەو بڕە پارەیەی دراوە بەو یاریزانە لەوانەیە بۆ یانەی ڕۆما بڕی ٢٨ ملیۆن یۆرۆ بکات .
ڕۆمای ئیتاڵی لە بەیاننامەیەکیدا بۆ ڕۆژنامەکان ڕایگەیاند، گرێبەستی ئەم یاریزانە تازەیە بۆ ٥ ساڵ بەردەوام دەبێت و تا ساڵی ٢٠٢٤ کۆتایی نایەت

بابەتی زیاتر

Back to top button