ئیتاڵیا

وێست هام ئارەزووی وایە هیگۆایین بگەڕێتەوە خولی ئینگلیزی

یانەی وێست هامی ئینگلیزی ئارەزووی گرێبەستێەتی لەگەڵ گۆنزالۆ هیگوایین، گۆڵکاری یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی لە وەرزی گواستنەوەی یاریزانانی هاویندا
بە پێ ماڵپەری سکای سپۆرت بێت، یانەی ڕۆما تاکە یانە نیە کە بێەوێت سوودمەند بێت لە ئاستی ئەم یاریزانە و لە ئێستادا وێست هامیش لە هەوڵدایە بۆ بەدەست هێنانی هیگۆایین
یانەی یۆڤی ئیتاڵی پێ ئەچێت ئامادە بێت بەدەست بەردار بوون لەم یاریزانە لە کاتێکدا لە ئێستادا وەک یاریزانێکی سەرەکی دانانرێت و سوود زۆر لە تواناکانی وەر ناگرن
جێگەی باسە کە هیگۆایین لە یانەی ناپۆلی لە ژێر باڵی ساری ڕاهێنەردا یاری دەکرد و باشترین وەرزی گۆڵکردنی بووە لەو کاتەدا

بابەتی زیاتر

Back to top button