ئه‌وروپا

سۆلشار: هەرەوەزێک هەیە دژی پۆگبا

ئۆلی جونار سۆلشار، ڕاهێنەری یانەی مان یونایتدی ئینگلیزی، باسی لەوە کرد، چەند یاریزانێکی یانەکەیان وا لە بڕیاردایە بەرەو یانەی دیکە بڕۆن و یەکێک لەوانە پۆڵ پۆگبایە
یەکێک لەو ناوە دیارانەی کە خۆیان باسیان لە ڕۆشتن کردوە لە یانەی مان یونایتد پۆگبایە و بە نیازی یانەی ڕیاڵی ئیسپانی و یۆڤانتۆسی ئیتاڵیە.
ڕاشفۆرد لە دیدارێکی رۆژنامەوانیدا لە ئوسترالیا باسی لەوە کرد، قسەو باس زۆر هەیە لەسەر یاریزانەکانی یانەکەی و ئەمەش ئاساییە گەر بێت و یاریزانی مان یونایتد بیت
هەروەها سۆلشار ڕاشیگەیاند،” ئێمە وەک مان یونایتد پێویستمان بە فرۆشتنی یاریزان نییە و پۆل پۆگباش دڵخۆشە لە یانەکەو زۆر بەختەوەرە لەگەڵ هاوڕێکانی لێرە
سۆلشار ئەوەشی خستە ڕوو، “لە میدیاکاندا هەرەوەزێک هەیە دژ بە پۆگبا و ئەو یاریزانێکی باشەو ئاستی زۆر بەرزە و بۆ نموونە دوێنی لە گەڵ جیسی بینراوە و میدیاکان رەسمیان گرتوون و بڵاویان کردۆتەوە کە گوایە شەڕ هەیە لە بەینیانە”

بابەتی زیاتر

Back to top button