ئه‌وروپا

ڕاشفۆرد: مان یونایتد ئاستی لە وەرزی پێشوو باشترە

مارکۆس ڕاشفۆرد، یاریزانی مان یونایتدی ئینگلیزی ڕایگەیاند، یانەکەی ئاستی زۆر باشترە لە وەرزی پێشوو ئەمەش لە کاتی ڕاهێنانەکاندا بۆ خۆ ئامادە کردن بۆ
وەرزی نوێ بۆی دەرکەوتووە
ڕاشفۆرد لە دیدارێکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئامانجی یانەکەو یاریزانەکانیش بۆ ئەوەیە ئاست یانەکە بەرزتر بکەنەوە و هەمووی لە هەوڵی ئەوەدایە تواناکانمان بەرزتر بێت و لە ئێستاشدا زۆر باشترن وەک لە ساڵی پاری هەمان کاتدا
باسی لەوەش کرد کە خودی خۆشی وەک یاریزانی یانەکە لا ناخی خۆیدا هەست بەو باشیە دەکات و وتی ئەمە وەک ژمارەیەک نییە پیشانی بەین بەس لەناخماندا هەموومان هەست بە گۆڕانکاریەکان دەکەین
وتیشی،” ئێمە هەموومان ئامادەین بۆ بەرز کردنەوەی ئاستی یانەکە وەک ساڵانی پێشتر

بابەتی زیاتر

Back to top button