ئیسپانیا

بێڵ چەند ئۆفەرێکی لە خولی سینیەوە پێشکەش دەکرێت

گارس بێڵ، یاریزانی یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی، چەند ئۆفەرێکی لە خولی سینیەوە پێشکەش دەکرێت لە وەرزی گواستنەوەی یاریزانانی هاویندا
ماڵپەری مارکای ئیسپانی دەریخست، کە ئەم یاریزانە بۆندێکی گەورەی پێشکەش کراوە لە لایەن یانەیەکی سینیەوە بەڵام بێل ڕەتیکرۆتەوە کە بچێتە ئەو یانەیە
هەروەها مارکای ئیسپانی باسی لەوەش کرد، بێڵ بە نیاز نیە واز لە یانەی مەدرید بهێنێت و بەشداری ڕاهێنانەکانیشی کردووە بۆ وەرزی نوێ
بریکاری گارس بێڵ لە دیدارێکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بێڵ زۆر دڵخۆشە بە یاری کردن لە خولی ئیسپانی هیچ ئامانجێکیشی نییە دەست بەرداری ڕیاڵ بێت
جێگای باسە کە ئەم یاریزانە لە ئێستادا بڕی ١٧ ملیون یۆرۆ وەردەکرێت ساڵانە لە یانەی ڕیاڵ

بابەتی زیاتر

Back to top button